ڕێپێوانی بەرفراوانی هاوڵاتیانی یەمەنی لە سەعدە
خەڵکی یەمەن دوابەدوای پەرەسەندنی هێرشەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی- سعودی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە، لە شاری سەعدە ڕێپێوانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد.
خۆپیشاندەرانی یەمەنی ڕێپێوانی ئەمڕۆیان بە درووشمی "هەینیی وشداری و یەکگرتنەوە" دەستپێکرد و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی دەستدرێژکار. یەمەنییەکان بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتییان لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان، خوازیاری بەردەوامی هەوڵەکان بوون لە پێناو هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یەمەن.
ڕۆژی دووشەممە عەرەبستان لە شەش هێرشی ئاسمانیدا فڕۆکەخانەی سەنعای کردە ئامانج و هەردوو ڕێڕەوی فڕینی لەکارخست بۆ ئەوەی پێش بە شکانی گەمارۆی سەر یەمەن بگرێت، بەڵام فڕۆکەیەکی ئێرانی کە شاندێکی یەمەنی تێدابوو بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی حودەیدە کە ١١ ساڵە داخراوە نیشتەوە و بوو بە پێشەکییەک بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر یەمەن.