سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: سەید حەسەن نەسروڵڵا، هێمای خۆڕاگرییە لە ئاستی جیهانیدا
ئهیلوول 27, 2026 17:55 Asia/Tehran
شێخ نەعیم قاسم لە وتارەکەیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ئەو شەهیدە نەمرەی بە هێمای خۆڕاگری لە هەموو جیهاندا زانی.
شێخ نەعیم قاسم ڕوو لە سەید حەسەن نەسرۆڵڵا وتی: تۆ خودی خۆڕاگریت و خۆڕاگری خودی تۆیە، تۆ بووی بە هێمای خۆڕاگری بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهان، تۆ ڕێبەری خۆڕاگریت لە هەموو جیهاندا و ورەی بەرز دەبەخشی بە ئازادیخوازانی جیهان. تۆ بە جەستە ڕۆیشتووی، ئەگینا هەموو ڕێگا و ڕێبازت ماوەتەوە و ئێستایش هەر نووری تۆیە کە ڕێگامان بۆ ڕوناک دەکاتەوە. تۆ حیزب، خۆڕاگری و بنکەیەکی جەماوەری سەربەخۆ، بەهێز و لێهاتووت دامەزراند و ئێمەیش بەردەوام دەبین لە، ڕێگایەدا. تۆا ئاڵای فەلەستینت هەڵکرد و لە ژیانی ئێمەدا چاندت. فەلەستین تا هەتایە هەر ڕێشاندەرمان دەبێت و ئازادکردنی وڵاتمان تا هەتایە ئەولەویەتمان.
شێخ نەعیم قاسم لە وتاردانیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ڕوو لە سەید هاشم سەفیەدینیش وتی: ڕێگا و ڕێبازی ژیانی تۆ تژی بوو لە جیهاد و تێکۆشان لە حیزبوڵڵادا. و یاوەر و یاریدەدەری سەیدی شەهیدانی ئوممەت، سەید حەسەن نەسروڵڵا بووی. تۆ ئێستاش هەر سەرچەشنێکیت لە ڕێگای جیهادی خۆڕاگریدا و بۆ هەموو خەباتکارانی خۆڕاگری.