هەڕەشەی یەمەن بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانە نەوتییەکانی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445492-هەڕەشەی_یەمەن_بۆ_کردنە_ئامانجی_ژێرخانە_نەوتییەکانی_عەرەبستان
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن لە پەیامێکدا ؛ هەڕەشەی لە عەرەبستانی سەعوودی کرد بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانە نەوتییەکانی.
(last modified 2026-07-18T14:11:46+00:00 )
ته‌مووز 18, 2026 17:15 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی یەمەن بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانە نەوتییەکانی عەرەبستان

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن لە پەیامێکدا ؛ هەڕەشەی لە عەرەبستانی سەعوودی کرد بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانە نەوتییەکانی.

 حیزام ئەسەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئیکسدا نووسی : بەرپرسایەتی  شوێنهاتەکانی ژینگەیی  ئاگرگرتنی چاڵە نەوتییەکان گواستنەوەی هێڵەکان ، تانکەرەکان،  پاڵاوتگەکان ، بەندەرەکانی هەناردەی نەوت ، وێستگەکان و پەتروکیمیاییەکان  و هەموو  ئەو شتانەی  وا دانیشتوانی ناوچەکە ئاگر و  دووکەڵەکەی دەبینن  لە ئەستۆی   عەرەبستانی سەعوودیە . ناوبراو وتیشی  گەمارۆی نەتەوەی یەمەن  تێک دەشکێنین و تۆڵەی خوێنی پاکی شەهیدانمان و  تۆڵەی هەموو چاوەکان و دڵە خەمبارەکان کە لە ساڵانی  دەسدرێژکاری و گەمارۆدا  ڕەنج و ئازاریان تەحەموڵ دەکرد  دەسێنیننەوە . سەرلەشکەر موحەمەد ناسر ئەلعاتفی وەزیری بەرگری یەمەنیش پێشتر وشداری دا بە  وڵاتانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار بە تایبەت  عەرەبستانی سەعوودی  و کەسانێک کە  دەستیان هەیە لە گەمارودانی یەمەن کە ئەگەر درێژە بدەنە دەسدرێژکاری و جەناەیتەکانی خۆیان  هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەی جێ بەجێ کرانی هەموو بژاردەکانە .