هێرشی تۆڵەسەندنەوەی یەمەنییەکان بۆ سەر سعودیا
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە تۆڵەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی سعوودی هێرشیان کردۆتە سەر ئامانجگەلێک لە عەرەبستاندا.
لە هەمان کاتدا کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر چەن ئامانجێک لە سعودیا، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی قورس لە ڕیاز بیسترا و وێنەی دوکەڵ و بڵێسەی ئاگر لە بەشێک لەم شارە بڵاو بۆتەوە. ژمارێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانیش باسی کەوتنە بەر هێرشی دام و دەزگەکان و کۆگاکانی سووتەمەنی کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ لە ڕیازیان کردووە. دوابەدوای ئەو هێرشانە چالاکیی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالیدیش پەکی کەوت و هەواڵەکان باس لە دواکەوتن و هەڵوەشانەوەی بەشێک لە گەشتەکان دەکەن. لە هەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاندووە کە بەردەوامیی بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتە و هێرشەکان بۆ سەر پایتەختی یەمەن وەڵامی بەرامبەری هێزە یەمەنییەکانی بەدواوە دەبێت. وەزارەتی تەندرووستیی یەمەنیش بە شەرمەزار کردنی هێرشکرانە سەر ناوەندە دەرمانییەکان جەختی کردووە کە پەلاماردانی ناوەندە دەرمانی و تەندروستییەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی یاسا و ڕێسای مرۆڤدۆستانەیە.