دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان
تشرینی یهکهم 03, 2026 12:57 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنیستی ناوچەو شارۆچکەکانی بەیت یاحون، ئەلمەنسوری، وادی زبقین و وادی سەلوقی لە باشووری لوبنانی تۆپباران کرد.
سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروەها بەشێوەیەکی بەرفراوان، شارۆچکەی حەداساو دەورووبەری شارۆچکەی بەرعشیتی داوەتەبەر دەسڕێژ.
تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی هەروەها چەند جار، شارۆچکەی میس جەبەلی تۆپباران کردووە. رژیمی زایۆنی لە دووی مارسەوە، دەستی کرد بە پەلاماردانی لوبنان کە جیا لە شەهیدو برینداربوونی ژومارێک هاووڵاتیی لوبنانی، زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون و هەروەها بەشگەلێک لە باشووری ئەو وڵاتە لەلایەن ئەو رژیمەوە داگیرکراوە.