وەزیری بەرگریی پاکستان: وتوێژەکانی تاران سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە جێیهیوا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447756-وەزیری_بەرگریی_پاکستان_وتوێژەکانی_تاران_سەبارەت_بە_بارودۆخی_ناوچەکە_جێیهیوا_بوو
وەزیری بەرگریی پاکستان بە دەربڕینی گەشبینی خۆی بەرامبەر بە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی تاران ڕاشیگەیاند کە ڕاوێژە ئاسایشییەکان سەبارەت بە ڕووداوە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و کۆتاییهاتنی شەڕ، نیشانەگەلێکی لە بەرەوپێشچوون و ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەی دەرخستووە. 
(last modified 2026-10-27T15:15:28+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2026 18:44 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی پاکستان: وتوێژەکانی تاران سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە جێیهیوا بوو

وەزیری بەرگریی پاکستان بە دەربڕینی گەشبینی خۆی بەرامبەر بە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی تاران ڕاشیگەیاند کە ڕاوێژە ئاسایشییەکان سەبارەت بە ڕووداوە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و کۆتاییهاتنی شەڕ، نیشانەگەلێکی لە بەرەوپێشچوون و ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەی دەرخستووە. 

 

خاجە ئاسف وەزیری بەرگریی پاکستان لە وتوێژ لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی ئەم وڵاتەدا، کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئاسایشیی تاران بە بەشداریی کاربەدستانی ئێران، پاکستان، تورکیا و عەرەبستانی بە هەلێک زانی بۆ لێکدانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهاتنی شەڕ.  ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لەم کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پرسەکانی هاوپێوەند بە ئەمریکا و بارودۆخی گشتی ناوچەکەش وتووێژ کراوە، ڕاشیگەیاند: نیشانەگەلێکی بەرەوپێشچوون لە وتوێژ و ڕاوێژەکاندا بەدی دەکرێت و ئومێد دەکەین هەوڵە دیپلۆماتیکەکان دەستکەوت و ئەنجامی باشیان هەبێت.  وەزیری بەرگریی پاکستان هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵەکانی مەسعوود پزشکیانی سەرۆککۆماری ئێران و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە بۆ دامەزراندنی ئاشتی، هیوای خواست کە ئەم هەوڵانە ببێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەیەک بۆ نەهێشتنی کێشە و گرژییەکانی ئێستا.