خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی نەتانیاهو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447710-خۆپیشاندانی_بەرفراوان_دژی_نەتانیاهو_لە_سەرزەوینە_داگیرکراوەکان
هەزاران کەس لە تەلاویڤ دژی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی خۆپیشاندانیان کردو خوازیاری پێکهاتنی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لەبارەی شکستی ئەمنیی ئەو رژیمە لە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بوون.
(last modified 2026-10-26T13:48:01+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2026 08:55 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی نەتانیاهو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان

هەزاران کەس لە تەلاویڤ دژی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی خۆپیشاندانیان کردو خوازیاری پێکهاتنی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لەبارەی شکستی ئەمنیی ئەو رژیمە لە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بوون.

 

خۆپیشاندەران لە تەلاویڤ وێڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین بە سیاسەت و کردەوەی بنیامین نەتانیاهو، بە بەرزکردنەوەی دروشمی توند، ناڕەزایەتیی خۆیان لەحاند سیاسەتەکانی کابینەی رژیمی زایۆنیستی دەربڕی و خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران بوون.

ئەو خۆپیشاندانە سێ رۆژ پێش هەڵبژاردنی کنێسێت (پەرلەمان) ی رژیمی زایۆنیستی بەڕێوە چوو و ژمارێک لە سەرانی پارتە نەیارەکانی نەتانیاهو تێیدا بەشدار بوون.