ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448244-ژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٧٤_هەزار_و_٧١٠_کەس
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە؛ ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی دوژمنی زایۆنی لە دەسپێکی پەلاماردانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣١ کەس.
(last modified 2026-11-18T14:49:04+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2026 15:17 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە؛ ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی دوژمنی زایۆنی لە دەسپێکی پەلاماردانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣١ کەس.

 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا تەرمی ٧ شەهید لەگەڵ ١٥ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانییەکانی کەرتی غەززە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەسپێکی پەلاماردانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣١ کەس.