شکستی ناتانیاهۆ لە یەکەم بەڕەوڕووبوونەوەی پاش هەڵبژاردنەکان
تشرینی دووهم 18, 2026 18:20 Asia/Tehran
پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی بە دەنگی نوێنەران، "مەتان کەهانا" لە پارتی "یەشار" بە ڕێبەرایەتیی "گادی ئایزنکۆت"ـی وەک سەرۆکی تازەی کنێسێت هەڵبژارد.
هەڵبژاردنی کەهانا یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی گرنگی پەرلەمانیی لە نێوان دوو بەرەی ڕکابەر پاش هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی ئۆکتۆبەر دێتە ئەژمار. لەم هەڵبژاردنەدا ڕەوتی نەیاری ناتانیاهۆ توانی زۆرینەی کورسییەکانی کنێسێت بەدەست بهێنێت و هاوپەیمانیی لایەنگری ناتانیاهۆش بە بەدەستهێنانی ٥٣ کورسی، زۆرینەی پەرلەمانی لەدەست دا. خاڵێکی گرنگ لەم دەنگوەرگرتنەدا، داکۆکیی پارتە عەرەبییەکان لە بەربژێریی کەهانا بوو؛ لایەنی چوارحیزبی بەڕێوەبەرایەتیی ئایزنکۆت ٤٨ کورسی لە دەستدایە و هاوپەیمانیی عەرەبیی لیستی هاوبەش و "ڕەعام"ـیش بە سەرجەم ١٩ کورسی داکۆکیی خۆیان لە هەڵبژێردرانی کەهانا ڕاگەیاند.