تێکەڵچوونی فیزیکی نوێنەرانی ئافرەتی پەرلەمانی تورکیا
کانونی دوھەم 22, 2017 13:28 Asia/Tehran
ناکۆکی نوێنەرانی ئافرەتی تورکیا ، تێکەڵچوونی فیزیکی لە نێوان ئەوان دا لێکەوتەوە .
لە درێژەی باس و ڕاوێژەکانی داغی نێوان نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی کە بە ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ، دەستەڵاتی زۆرتر ئەدات ، نوێنەرانی ئافرەتی پەرەلەمان دەستەو یەخەی یەکتری بوون .
ئەم دەستەو یەخە بوونە کاتێک ڕووی دا کە یەکێ لە نوێنەرانی پارتی دەستەڵاتدار، پارتی داد وگەشە پێدان ، هەوڵی داوە تابە ناڕەزایەتی دەربڕینی "ئایلین نازلیاکا" ، نوێنەری سەربەخۆ کۆتایی بدات . ئەمڕۆ هەروەها یەکێ لە نوێنەرانی پارتی دێمۆکراتیکی تورکیا قۆڵبەست کراوە . ژمارێک لە سەرچاوەکان چەند سات لەمەو بەر ڕایانگەیاندووە ئەم نوێنەرەی پارتی لاگری کوردەکانی تورکیا ئازاد کراوە .