لاریجانی: جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی تازە
ئهیلوول 27, 2017 20:29 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق ، پێی داگرت: ئەم مەسەلە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی زیاتر. وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد.