جەختی لاریجانی لە سەر پێویستیی گەشە پێدانی پەیوەندیی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئێران و عێراق
کانونی یهکهم 29, 2017 22:05 Asia/Tehran
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیداری عەبدولحسەین عەبدولڕەزا عەبتان وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە تاران تیشکی خستە سەر پەیوەندیی بەربڵاو لەمێژینەی ئێران و عێراق و وتیشی: پەیوەندیی دەوڵەتەکانی دوو وڵات بەردەوام لەژێر کاریگەریی گەلانی ئێران و عێراق دا بووەو لە ھەل و مەرجی ئێستادا بارستایی ھاوکاری ئەرێنیی زۆر لە نێوان دوو وڵات دا ھەیە.