تەقێندرانی سەرکەوتووانەی مووشەکی کرووز لە ژێردەریایی مۆدیلی غەدیرەوە لە مانۆڕی دەریایی "وەلایەتی ٩٧"
شوبات 25, 2019 08:54 Asia/Tehran
ئەمیر دەریادار "حەمزە عەلی کاویانی" وتەبێژی مانۆڕی دەریایی "وەلایەتی ٩٧" وتی: بە هۆی بەرتەسک بوونی بازنەی ئۆپەراسیۆنی ئەژدەرەکان و ئەگەری ناس کرانی شوێنی ژێردەریاییەکان لە کاتی تەقاندنی مووشەکدا، بە دەسپێشخەری و هەوڵی جەهادیی پسپۆرانی لاوی ئێرانی، بۆ یەکەم جار مووشەکی کرووز لە قووڵایی دەریاوە بەرەو ئامانجەکەی تەقێندرا.