پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ھەنگاوە دوژمنکارانەیەی ترەمپ دژی سپای پاسداران
نیسان 11, 2019 10:39 Asia/Tehran
عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆی دا ڕایگەیاند: عێراق لە ڕێگای دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستان، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسرو تەنانەت دەوڵەتی ئەمریکاش بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەوڵی داوە، کەچی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو ھەوڵانەی بەغدای بە ھەند نەگرتووە.