May 27, 2019 05:33 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی بەبۆنەی ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام عەلی (ع)

شەوی بیست و یەکی مانگی ڕەمەزان شەوی قەدر و ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام عەلی (ع)

شەوی 21 ی مانگی موبارەکی رەمەزان ، دوهەمین شەو لە شەوانی قەدرە و خەڵکی سەرانسەری ئێران بە ئامادەبوون لە مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان ، رێوڕەسمی شەوی قەدریان بەڕێوەبرد .

ئەمرۆ دوو شەممە ٢١ ڕەمەزانی 1440 ی کوچی ،  ساڵرۆژی شەهادەتی حەزرەتی عەلی (ع) ،ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهانە. کازیوەی بەیانی نۆزدەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئیبن مۆلجەم مۆرادی لە گرووپی خەواریج، لە حالێکدا کە ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکان خەریکی خۆیندنی نوێژی بەیانان بوون، شمشێری ژەهراوی خۆی لە فەرقی مۆبارەکی بەڕێزی دا.

 ئیمامی یەکەمی شیعەکان حەزرەتی عەلی (ع) ، دوای زەربەت خواردن، لەماڵ دا خەویندران و دوو ڕۆژ دواتر یانی بیست ویەکەمی مانگی ڕەمەزان شەهید بوو .

خەڵکی دیندار و خودا ویستی سەرانسەری ئێرانی  ئیسلامی و واتانی دیکه وکوو عێراق ئەمرۆ دوو شەممە بە ئامادە بوون لە ڕێو ڕەسمە جۆر بە جۆرەکانی تازیە داری، لە ماتەمینی شەهادەتریحەزرەتی عەلی(ع) . ئیمام یەکەمی شیعەکانی جیهان، نووقمی غەم و پەژارەن.

ئەویندارانی بنە ماڵەی ئالو بەیتی عیسمەت وتە هارەت(ع)لە ساڵرۆژی شەهادەتی ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان  لە سەرانسەری ئێران بە هەلکردنیی ئاڵاکانی ڕەش و ڕەشپۆشکردنیی حسەینیەکان ، تەکیەکان، مزگەوتەکان، سەردەرگای ماڵ و دوکانەکانی خۆیان، لە ماتەمینی شەهادەتی حەزرەتی عەلی(ع) ڕێو ڕەسمی تازیە دارییان بەڕێوە برد.

خەڵکی موسوڵمانی ئێران لە شەوانی قەدردا بە مانەوە لە مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان بە تایبەت بارەگای حەزرەتی رەزا(ع) لە شاری مەشهەد و بارەگانی حەزرەتی مەعسوومە(س) لە شاری قوم ، ڕێوڕەسمی شەوی قەدر بەڕێوەدەبەن .

 

 ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی عەلی (ع)  مەولای پارێزکاران  سەرەخۆشی لە گشت خووشک و برایانی موسولمان  دەکات .

سەرپەیڤ