ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پێشنیاری دانوستان، چەواشەکاریی ئەمریکایە بۆ چەک کردن و داماڵینی فەکتەرەکانی دەستەڵاتی گەلی ئێران
حوزهیران 27, 2019 06:38 Asia/Tehran
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە دیداری سەرۆک و بەرپرسان و کۆمەڵێک لە دادوەرو کارگێڕانی ھێزی دادەڤانی ، پێشنیاری ئەمریکا لە مەڕ دانوستانی وەک فێڵ و چەواشەکاری لێک دایەوە و پێی داگرت: ئەمریکییەکان لە ئێستادا لە ترسی فەکتەرەکانی دەستەڵاتی گەلی ئێران ناوێران بێنە پێشەوەو ھەر لە بەر ئەمە بە نیازن لە ڕێگای دانوستانەوە ئەم چەک و فەکتەرانەی دەستەڵات لە گەلی ئێران بستێنن.