ئه‌یلوول 09, 2019 10:27 Asia/Tehran
  • بە بۆنەی گەییشتنی تاسوعای حسەینی(ع)، ئێرانی ئیسلامی نوقمی ماتەم و شینگێڕانە

سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی لە ڕۆژی تاسوعای حسەینی (ع)دا ڕەش پۆشەو نوقمی پەژارەو ماتەم و شینگێڕانە.

ئەمڕۆدوشەممە ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمین ڕۆژی مانگی موحەڕڕەمولحەرامی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی و نۆھەمی سپتامبەری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی، تاسوعای حسەینی(ع)ە.

گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) کەربەلا

تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی لە ڕۆژانی تاسوعاو عاشورای حسەینی بە بەرپاکردنی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری، ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)، ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لەوانە حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) برای ئەو ئیمامە پاکە ڕێز لێ دەگرن.

گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) کەربەلا

ئیمامی سەججاد(ع)، ئیمامی چوارەمی شێعەکانی جیھان لە وەسفی پلەوپایەی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەبباس(ع) فەرموویەتی: عەبباسی مامم لە ڕاستی دا گیانیازی و لەخۆبردوویی نواندو گیانی لە پێناوی براکەی دا بەخت کرد ھەتا ئەو جێگایەی کە ھەردووک دەستیشی پەڕی.

کارەساتی دڵتەزێنی کەربەلا و ڕۆژی تاسوعاو عاشورای حسەینی

بە تێپەڕینی ئەو ھەموو سەدەیە بەسەر ڕووداوی دڵتەزێنی کەربەلاو شەھید بوونی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری، نەک ھەر لە گرینگایەتیی ئەم ڕووداوە کەم نەبووەتەوە، بەڵکو ھەرچییەکیش زیاتر تێ دەپەڕێت، پەیامی عاشورا بەربڵاوترو ڕێ و ڕەسمەکانی شینگێڕانیش شکۆدارتر دەبن و بە تێگەییشتنێکی قوڵترەوە بەڕێوە دەچن.​​​​​​

بەڕێوەچوونی بەشکۆی ڕێ و ڕەسمی تاسووعای حسێنی لە سەرانسەری عێراق

جەماوەری بڕواداری ئێرانی ئیسلامی و ھۆگرانی ماڵباتی عیسمەت و تەھارەت(ع) لە ڕۆژانی مانگی موحەڕڕەم و بەتایبەت لە شەوو ڕۆژی تاسوعاو عاشورای حسەینی بە ئامادە بوون لە حسەینییەکان، مزگەوتەکان، گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران و گڵکۆی حەزرەتی مەعسومە(س) لە شاری قوم خەریکی تازیەداری و شینگێڕان دەبن.​​​​​​​

بەڕێوەچوونی بەشکۆی ڕێ و ڕەسمی تاسووعای حسێنی لە سەرانسەری جیهان

ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە دەھەمی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچیی مانگی لە کەربەلادا شەھید کران.

                       بەڕێوەچوونی بەشکۆی ڕێ و ڕەسمی تاسووعای حسێنی لە سەرانسەری جیهان

کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی بە بۆنەی ئەم ڕۆژانەوە سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ھەموو خوشک و برایانی موسڵمان و بڕوادار دەکات.

ئێرانی ئیسلامی شینگێڕی تاسووعای حسێنی

 

 

سەرپەیڤ