رەشبگیریەکان لە تورکیا
رۆژی ههینی پۆلیسی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا 82 ئەندامی هەدەپە و وڵاتپارێز و دۆستی کوردانی لە حەوت شاری کوردنشینی تورکیا دەستگیر کردووە.
بهگوێرهی میدیاکانی نزیک له ههدهپه، لەناو دهستگیرکرتوهکانی ئهمڕۆدا سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، ئایهان بیلگەن، سهرۆکی شارهوانی قارس و نەزمی گور، پەرلەمانتاری هەدەپە بونیان ههیه.
شایانی باسە لە نێوان دەستبەسەرکراواندا ئاڵتان تان نوێنەری پێشووی دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا دەبینرێت.ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرپەرشتی دادوەری باڵای ئەنقەرە یوکسەل کۆجامان ئەنجامدراوە، ئاشکرا بووە کە یوکسەل چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ ئەردۆغان کۆببوەوە.
له لایەکی دیکەوە ، مستەفا ینر ئوغڵۆ، نوێنەری ئەستەموڵ لە پەرلەمانی تورکیا و بەرپرسی سیاسەتی ماف و دادپەروەری پارتی داد و گەشەی تورکیا ناسراو بە DEVA لە پەیامێکدا لە کاردانەوە بە دەستگیری ٨٢ سیاسەتوانی کوردی تورکیا وتی: ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئایهان بیلگن، سری سورەیا ئوندەر، ئاڵتان تان و سیاسەتوانەکانی دیکە دوای شەش ساڵ بە پشت بەستن بە هۆکاری مافەوانی و یاسایی دەستگیر کراون زۆر هەڵە دەکەین.
رەشبگیریەکان لە تورکیا رووبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتی پارت و لایەن و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بووەتەوە .