ئێمە موحەمەدمان (ص) خۆشدەوێ
ساڵھاتی مەولوودی پەیامبەری رەحمەت حەزرەتی موحەمەدی موستەفا(دخ) پیرۆز بێت
خواوەند لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ : «و ما ارسلناک الا رحمة للعالمین» ( ئێمە تۆمان جگە لە رەحمەت بۆ جیھانیان نەنارد)
ئەمڕۆ ساڵھاتی لەدایکبوونی خاتەمی پەیامبەران ، حەزرەتی موحەمەدە(دخ) . ھەمان پەیامبەرەی کە لە نێو ھەموو ئافراوەکانی دونیادا لە ھەموان زیاتر لە لای خوا خۆشەویستە .
ئەگەرچی لەم سەردەمە ئاڵۆزەدا ھەندێ کەس دەیانھەوێ سیمای پەیامبەری ئاشتی و رەحمەت بشێوێنن . بەڵام بێگومان بێڕێزی کردن بە پەیامبەر ، ئەنجامی بەپێچەوانەی دەبێ و رووھێنان بەرەو ئیسلام زیاتر لە جاران دەبێ .
ئەوەی کە لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرە قیزەوەنەکانی گۆڤاری شارڵی ئەبدۆ لە دژی پەیامبەری ئیسلام بینرا و سەرۆکی فەڕەنسەش داکۆکی لێکرد ، ئەوپەڕی بێشەرمی و پڕکێشیی لە دژمنی کردنی ئیسلامی دەرخست .
لە پاشان ئیسلام ، تا قوڵایی دوو ئیمپراتۆریەتی گەورەی ئەو سەردەمە یانی ئێران رۆم رۆیشتە پێش و وایلێھات کە کەسایەتی رەسوڵی خوا (دخ) لە دڵی خەڵکدا بە درێژایی مێژوو جێی خۆی کردەوە .
وجودی پەیامبەری ئیسلام (دخ) وەک شنەی بەھاریە. ئەو سەردەمە مەدینەی عەتراوی کرد و زۆر زوو لە دەوربەری مەدینە بڵاوبووەوە .
ڕادیۆو تەلەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەری لەدایک بوونی پڕخێری دوایین پێغەمبەری ئیلاھی حەزرەتی موحەممەد(ص) و حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق (ع) لە ھەموو موسڵمانان پیرۆز دەکات.