شوبات 01, 2021 13:32 Asia/Tehran
  • شۆڕشی ئیسلامیی ، 42 ساڵ راوەستان لە بەرامبەر زەخت و گوشار و تێپەڕین لە رۆژە ناخۆشەکان

12ی رێبەندان ، ساڵھاتی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای 15 ساڵ دووری لە ئێران و دەسپێکی دەیەی فەجری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیە .

گەلی مەزنی ئێران 42 ساڵ لەمەوبەر بە هیوای دوارۆژێکی روون بە ئیرادەیەکی قایم و بێ پشت بەستن بە هیچ هێز و گەورە هێزێک ، رۆژانێکی چارەنوس سازی وەپشت سەر نا تا شۆڕشی ئیسلامیی سەربکەوێ .


12 ی رێبەندان ،ساڵھاتی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(رە) ودەسپێکی دەیەی فەجری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی

لە 12 تا 22 ی رێبەندانی ساڵی 1357 ی هەتاوی ، هەندێ گۆڕانکاری لە ئێران روویدا کە بووە هۆی کۆتایی هاتنی سیستمی گەندەڵی پاشایەتی.

ئامادەبوونی گەرمو گوڕی خەڵک لەسەر شەقامەکان و پەیمان بەستنی لەگەڵ ئیمام خومەینی (رە ) بناغەدانەری ئینقلاب

ئەم 10 رۆژە چارەنوس سازە حیساباتی رژێمی پەهلەوی و لاگرانی تێکدا . ئامادەبوونی گەرمو گوڕی خەڵک لەسەر شەقامەکان و پەیمان بەستنی مێژوویی تاقمێک لە هومافەران ( ستافی هێزی ئاسمانیی ) لە 19 ی رێبەندان لە روداوە گرنگەکان بوو کە سەرکەوتنی شۆڕشی مسۆگەر کرد .

پەیمان بەستنی مێژوویی تاقمێک لە هومافەران ( ستافی هێزی ئاسمانیی ) لە 19 ی رێبەندان

وتارخوێندنەوەی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی 12ی رێبەندان لە سەر گڵکۆی شەهیدان لە راستی دا پەیامی شۆڕش بوو .

لە وتارەکەی ئیمام دا ، پێداگری لەسەر فەکتەری وەک پێویستیی دیاری کردنی چارەنووس بە دەستی خەڵک و بنەمابوونی هەڵبژاردن و سەربەستیی وڵات ، بناغەکانی شۆڕشی قایم کرد .
وتارخوێندنەوەی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی 12ی رێبەندان لە سەر گڵکۆی شەهیدان

سەرکەوتنی شۆڕش لە راستی دا مسۆگەربوونی ئیرادەی گەلێکی گەورە بۆ وەدەسهێنانی سەربەستی و سەروەریی و هاتنەدەر لە ژێر دەسەڵاتی هێزە زۆردارەکان بوو .

 توڕەیی ئەمریکا لە راستی دا لە هەڵبژاردن و پڕەنسیپەکانی شۆڕشی ئیسلامیە کە دەسەڵاتی ئەمریکای رووبەڕووی کێشە کردەوە و بێداریی گەلانی لێکەوتەوە .ئەمریکا لە هەمان رۆژانی بەرایی پێکهاتنی کۆماری ئیسلامیی ، لە راستی دا ستراتژی روخاندنی گرتەبەر.

ئەمریکا لە هەمان رۆژانی بەرایی پێکهاتنی کۆماری ئیسلامیی ، لە راستی دا ستراتژی روخاندنی گرتەبەر.

ئەمریکا لە تێکڕای ئەو ساڵانەدا هەوڵیدا بە بایکۆتی بەرفراوان ، خەڵک بخاتە ژێر گوشاری زۆرینە . ئەمریکا لە 42 ساڵی رابردوودا بژارەی فشاری ئابووریی هەرگیز وەلانەناوە.

چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران

گومان سازکردن لەسەر چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران ، بە هەڕەشە نیشاندانی توانایی موشەکیی ئێران و دوپاتکردنەوەی بانگەشەی وەهماوی لە بارەی رۆڵی ناوچەیی ئێران و تیرۆر کردنی پاڵەوانانی بواری خۆڕاگری وەکوو سەردار سولەیمانی و  زانستوەرانی ناڤۆکیی وەکوو شەهید فەخری زادە بەشێکن لە هەنگاوەکانی ئێران بۆ زەبروەشاندن لە شۆڕشی ئیسلامیی لە ساڵانی رابردوودا .

شەهید حاج قاسم سولەیمانی و شەهید موحسین فەخری زاده

 بەڵام گەلی ئێران بە یەکیەتی و هێزەوە نیشانی داوە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ زیان بە نەتەوە و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگەیەنێ .

سەرپەیڤ