پەردەلادران له کتێبی «ئێوارەکانی کریسکان» له کوردستان
ئادار 09, 2021 18:22 Asia/Tehran
«ئەمیر سەعید زادە» پاڵەوان و گێڕەوەی کتێبەکە لەو کەسایەتییە تایبەتییانەی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزە کە بەر لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن «ساواک»ەوە دەکەوێتە بەر پەیگەڕو لێپێچینەوەو لە ئەنجام دا ھەڵدێت. پاشتر دوای سەرکەوتنی شۆڕش و ھاتنە مەیدانی گروپەکانی نەیاری شۆڕش لە لایەن «کۆمەڵە»وە یەخسیر دەکرێت و لە دەستی ئەوانیش خۆی دەرباز دەکات.