تشرینی دووه‌م 01, 2021 15:56 Asia/Tehran
  • پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان

85 شانۆ لە فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوەچوون

سکرتاریەتی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان گوتی : 40 بەرھەمی ھەڵبژاردەی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە ماوەی چوار رۆژدا ، 85 شانۆیان بەڕێوەبرد .

پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عوبەیدوڵڵا رۆستەمی رۆژی دوشەممە لە ئاھەنگی کۆتایی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان گوتی : ئاستی مامنێونجیی دیتنی ھەر شانۆیەک 800 کەس بووە کە نزیکەی 60 ھەزار کەس یانی نیوەی دانیشتوانی مەریوان شانۆکانیان بینیوە . 

پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان

گوتیشی : لە سەردەمی کۆرۆنادا یەکێک لە خەسارە گەورەکان ، تەنیایی و ئەو خەم و مەراقە بوو کە بەرۆکی خەڵک و بە تایبەتی ھونەرمەندانی گرت . 

پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان

پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە پێنجی مانگی گەڵاڕێزانەوە دەست پێبوو و تا ئەمڕۆ دەی گەڵاڕێزان بەردەوام بوو . 

 

سەرپەیڤ