فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌که‌دا نه‌بوون
باس‌نیوز ناوى ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره کورده بڵاوده‌کاته‌وه که چوونه دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (14.4.2015)، فه‌رهاد قادر، په‌رله‌مانتارى یه‌کێـى له په‌رله‌مانى عێراق به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانه‌بوون که به‌و شێوه‌یه دانیشتنى په‌رله‌مان بکرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى بدرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، که ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره‌کان یاسایی نه‌بووه و به‌پێی زانیارییه‌کانى، ژماره‌یان له 130 په‌رله‌مانتار تێپه‌ڕی نه‌کردووه و له‌وه‌ش که‌متر بووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانى باس نیوز، له نێو په‌رله‌مانتاره کورده‌کان، ته‌نها عادل نوورى له فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، رێزان دلێر له فراکسیۆنى یه‌کێتى و تاڤگه ئه‌حمه‌د له گۆڕان به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان کردووه.
جه‌ختیشی کرده‌وه، که سه‌رجه‌م فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکارییه‌کن له سه‌رۆکایه‌تییه‌کاندا بکرێت به‌و مه‌رجه‌ى به شێوه‌ى یاسایی بکرێ.