بەشداری هێزە پێشمەرگە کوردەکان لە ڕزگاریکرانی موسڵ دا
سەرۆکی ئیدارەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، باسی لە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد کرد لە ڕزگاریکرانی موسڵ .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ڕویترز ، کەریم سنجاریی ، سەرۆکی ئیدارەی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە ئوپراسیونی ڕزگاریکردنی موسڵ لە چنگ تاقمی تێرۆریستی داعش بەشداری دەکەن . سەنجاری وتیشی هەڵبەت هێزەکانی پێشمەرگەی کورد ناینەوێ بڕۆنە ناو شاری موسڵەوە . هێزە جەماوەریەکانی ئێراق یش لە ئوراسیونی ڕزگاریکردنی موسڵ لە چنگ تاقمی تێڕۆریستی داعش بەشداریان هەیە بەڵام دەوترێ ئەو هێزانە ناچنە ناو شاری موسڵەوە . موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکوری ئێراقە و لە چۆئەنی 2014 وە لە لاین تاقمی تێرۆریستی داعشەوە داگیر کراوە. داعش بە داگیرکردنی موسڵ تاوانگەلێکی زۆریان ئەنجام داوە و جگە لە کوشتاری خەڵکی ئێراق ، شۆێنەوارە کەوناراییەکانی ئەو وڵاتەشیان تێکڕماندووە . سەرچاوە هەواڵیەکانی ڕۆژی چوارشەمە ڕاپۆڕتیان دا کە دعش بینایەکی دوهەزار ساڵەی ئێراقیان ناسراو بە دەروازەی مێژوویی و کەونارایی " مشقی " لە نزیکی شاری موسڵ لە ناوەندی پارێزگای نەینەوایان تێک ڕماندوە . بڕێک لە سەرچاوە کەوناراناسەکانی ئێراق باس لە تێکڕمانی بەشێک لە دیواری دەروازەی مێژوویی و کەونارایی " مشقی " و فرۆشی ئاجورەکانی ئەو دراوازە لە لایەن داعشەوە دەکەن . داعش بۆ تێکڕمانی ئەو شۆێنەوارە کەوناراییە کەڵکی وەرگرتووە لە مەوادی تەقەمەنی .