دەسپێکی بەڕێکرانی کەرەستەی سەربازیی قورس لە لایەن هاوپەیمانانەوە بۆ هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224278-دەسپێکی_بەڕێکرانی_کەرەستەی_سەربازیی_قورس_لە_لایەن_هاوپەیمانانەوە_بۆ_هەرێمی_کوردستان
کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایانگەیاند خەریکی ناردنی کەرەستەی سەربازیی سوک و قورس بۆ تەیارکردنی دوو لقی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانن. ئەو هێزانە بڕیارە لە هەڵمەتی گرتنەوەی موسڵ دا بەشداریان هەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2016 14:16 Asia/Tehran
  • دەسپێکی بەڕێکرانی کەرەستەی سەربازیی قورس لە لایەن هاوپەیمانانەوە بۆ هەرێمی کوردستان

کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایانگەیاند خەریکی ناردنی کەرەستەی سەربازیی سوک و قورس بۆ تەیارکردنی دوو لقی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانن. ئەو هێزانە بڕیارە لە هەڵمەتی گرتنەوەی موسڵ دا بەشداریان هەبێ.

بە گوێرەی راپۆرتی کورد پرێس هەندێک کاربەدەستی ئەمریکی بە ماڵپەڕی ئەمریکی Stars and Stripesیان ڕاگەیاند ئەمریکا و هاوپەیمانی دژە داعش لە چەند ڕۆژ لەمەوپێشەوە دەستیان کردوە بە ناردنی چەک و کەرەستەی قورسی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەو چەکانە بریتین لە تڕۆمبێلی زرێ پۆش، چەکی دژە تانک، و تڕۆمبێلی نەفەر هەڵگر.

ژنڕاڵ جان نوالیس جێگری فەرماندەری لەشکری 101 هەوابوردی ئەمریکا ئەم حەوتەیە ڕایگەیاند: لەوێوە کە بڕیارە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی گرتنەوەی شاری موسڵ دا بەشداری بکەن هاوپەیمانیی دژە داعش خەریکی تەریار کردنی ئەو هێزانەیە.

ناوبراو بەو ماڵپەڕەی وت: ئێمە بڕیارمان داوە بە قەرای تەیار کردنی دوولق هێزی ئەمریکی چەک و کەرەستەیان بخەینە بەر دەست.

ستیو وارێن وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمان رۆژی چوارشەممە وتی: لە سەدا سەدی ئەو چەکانە لە ڕێگای دەوڵەتی ناوەندی عێراقەوە و بە مۆڵەتی ئەوانەوە ڕادەستی هەولێر دەکرێن.

بە گوێرەی زانیاری ئەفسەرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە ڕادەستی پێشمەرگە دەکرێن بریتین لە 150 تڕۆمبێل لەوان 40 تڕۆمبێلی دژە مین.

کوردەکان هەروەها 56 میلیۆن فیشەکی هەمە جۆر چەک،56000 فیشەکی چەکی دژە تانک بریتی لە هەزار فیشەکی چەکی ئەمریکی AT-4 و 500 چەکی دژە تانک، 45000 موسەلسەل و چەکی دیکە،700 تۆپ هاوێژ،80000 گوللە هاوەن،3600 دەمامک بۆ پاراستن لە هەمبەر گاز و کەرەستەی کیمیایی و هەندێک کەرەستەی لۆجستیکی دیکە وەردەگرن.

ئەو کەرەستانە بە گوژمەی 2.6 میلیارد دۆلار دابین کراون کە هاوپەیمانان لە دوو ساڵی رابردوو دا بۆ یارمەتی دانی عێراقییەکان دابینیان کردوون.

سەرهەنگ کوری مێلهێرن یەکێکی دیکە لە ئەندامانی لەشکری هەوابوردی ئەمریکا وتی: ئەو کەرەستانە خەریکن بەڕێ دەکرێن.

هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن رۆژی دووشەممەی رابردوو هەندێک لەو کەرەستانەیان بە لۆری بۆ هەولێر بەڕێ کردوە.

بن ساڵت لە فەرماندەرانی سوپای بەریتانیا کە لە هەولێر خەریکی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەیە وتی: هێزەکانی پێشمەرگە کە بڕیارە کەرەستەی قورسیان پێ بدرێ پێشوتر ئەزمونی شەڕی داعشیان کردوە و ئێستاش خولێکی پێشکەوتەی سەربازیان بینیوە.