بەعسییەکان گەڵاڵەداڕێژی شاڵاوی کیمیایی بۆ سەر کەرکوکن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224479-بەعسییەکان_گەڵاڵەداڕێژی_شاڵاوی_کیمیایی_بۆ_سەر_کەرکوکن
ئەفسەرێکی بەعسیی عێراق گەڵاڵەداڕێژی شاڵاوی کیمیایی شارۆچکەی "تازە"ی کەرکوکی عێراق بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2016 14:48 Asia/Tehran
  • بەعسییەکان گەڵاڵەداڕێژی شاڵاوی کیمیایی بۆ سەر کەرکوکن

ئەفسەرێکی بەعسیی عێراق گەڵاڵەداڕێژی شاڵاوی کیمیایی شارۆچکەی "تازە"ی کەرکوکی عێراق بووە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی شەممەی ماڵپەڕی سومریە نیوز"عەدا خدران" فەرماندەرێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قاوی دا، بە گوێرەی زانیارییە پشت ڕاست کراوەکان ئەفسەرێکی پایەبەرزی ئاسایشی ڕژێمی سەدام، گەڵاڵەداڕێژی شاڵاوی کیمیایی بۆ شارۆچکەی "تازە"ی باشوری کەرکوک بووە.

ئەلخدران وتیشی: بەرکەوتوان و قوربانییەکانی پەلاماری کیمیایی شارۆچکەی تازە کە تاوانێکی کۆمەڵکوژییە تا ئێستا لە لایەن کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکانەوە هیچ یارمتیان پێ نەدراوە.

ئەوەش لە حاڵێک دایە هەندێک لایەن لە هەوڵ دان تاوانەکانی داعش لە شارۆچکەی تازە کە تیایدا 409 کەس بە گازی خەردەل بریندار بوون سەرپۆش بکەن.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکە، عەماد خەفاجی وتەبێژی پاڕڵمانی عێراق رایگەیاند کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پاڕڵمان کە بڕیار لوو بەڕێوە بچێ بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

نوێنەرە مانگرتوەکانی پاڕڵمانی عێراق بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی خۆیان سەرۆکی نوێی پاڕڵمان و دوو جێگرەکەی هەڵبژێرن، لە حاڵێک دا مشت و مڕەکان هەروا بەردەوامن و ناڕازیان لەو باوەڕە دان کە کردەوەی نوێنەرە مانگرتوەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی پاڕڵمانیان لە سەر کار لادا کارێکی نایاسایی بوو.