نوێنەری یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستانی عێراق: عەبادی بەرپرسی ئاڵۆزی و شپرزەیی وڵاتە
نوێنەری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانی عێراق لە پاڕڵمانی ئەو وڵاتە وتی: دەستەی سەرۆکایەتیی پاڕلەمان،بەرپرسی ئەو دۆخەی ئێستا نییە، بەڵکو بەرپرسی ئەو دۆخە شپرزەیە حەیدەر عەبادیە و دەبێ لە سەر کار وەلابنرێ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس لە زمان هەواڵدەری"ئەلمەدار نیوز" جەماڵ ئەحمەد لە هەڤپەیڤینێک دا وتی: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسی قەیرانی ئابوری و سیاسیی ئێستای وڵاتە، چونکە ناوبراو ناتوانێ وڵاتی عێراق بە ڕێک و پێکی بەڕێوە بیاو قەیرانە ئەمنی و ئابورییەکان و کێشەی ئاوارەیی لە عێراق ناتوانێ چارەسەر بکات.
ئەحمەد وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ لەسەر وەلانانی عەبادی چڕ بینەوە نەک وەلانانی دەستەی سەرۆکایەتی پاڕلەمان وتی: نوێنەرە کوردەکانی پاڕلەمانی عێراق نایەنە نێو مشت و مڕی پارتە سیاسییەکان و دەوڵەت و ،چاوەڕێی رێککەوتنی سیاسین بۆ کۆتایی هێنان بەو مشت و مڕانە.