به یاننامه ی فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی ئیدانەی هەڵکوتانە سەر پەرلەمانی عێراق و هێرشکردنە سەر ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی کورد دەکەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (سبەی) نێردراوە، فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، هێرشکردنە سەر بارەگای دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی گەل، جەخت دەکاتەوە لە بونی ئەجێندای حیزبی و کەسی، کە بە دروشمی بریقەدار داپۆشراون و ئەو ئەجێندایەش دەیەوێت خۆی بەسەر لایەنێکی دیاریکراودا بسەپێنێت، هەر بۆیە ئەوان بەهەمو شێوەیەک سەپاندنی ئەجێندا لەلایەن هەر لایەنەێکی سیاسییەوە رەتدەکەنەوە رەتدەکەنەوە.
ئەوەشیان خستوەتەڕو، ئەوەی شەوی رابردو رویدا، وەشاندنی گورزێکی بەهێز بوە لە پڕۆسەی سیاسی و هەیبەتی دەوڵەتی عێراق و شکاندنی بەرپرسی ئەمنی بوە، رەخنەش لە حکومەت دەگرن بەوەی هیچ رۆڵێکی نەبوە لە رێگریکردن لەو کارەی کە رویدا.