پەلاماری شیمیایی داعش بۆسەر باشووری کەرکووک
May 03, 2016 03:54 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی ئێراقی باسی پەلاماری کیمیایی تیرۆریستانی داعشیان کرد بۆسەر گوندێک لە باشووری کەرکووک.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی دووشەممە بە گازی شیمیایی کۆلۆر و خەردل پەلاماریان کردەسەر گوندی بەشیر لەباشووری کەرکووک کە بە هۆیەوە ژومارێک هێزی پێشمەرگە و تورکمان بریندار بوون .
سوپا و هێزی حەشدی شەعبی دوێنێ لە ئۆپراسیونێک دا گوندی بەشیریان خستە دەستی خۆیان .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی گوندی بەشیر لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکراوە.