جەبار یاوەر: پێشمەرگە بەشیری کۆنترۆڵی کردۆتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i227671-جەبار_یاوەر_پێشمەرگە_بەشیری_کۆنترۆڵی_کردۆتەوە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند که‌ حەشدی شەعبی بەشداری لەکۆنترۆڵ کردنەوەی گوندی بەشیردا نەکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2016 07:14 Asia/Tehran
  • جەبار یاوەر: پێشمەرگە  بەشیری کۆنترۆڵی کردۆتەوە

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند که‌ حەشدی شەعبی بەشداری لەکۆنترۆڵ کردنەوەی گوندی بەشیردا نەکردووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی گرنگی کۆنترۆڵ کردنەوەی گوندی بەشیر ڕایگەیاند: کۆنترۆڵ کردنەوەی گوندی بەشیر لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە زۆر ڕووەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، لەبەر ئەوەی ناوچەکە ستراتیژیکە و دەکەوێتە مەودای 25 کیلۆمەتر لە شاری کەرکووک و نزیک ڕێگای سەرەکی کەرکووک- بەغدایە.

جەبار یاوەر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داعش لەماوەی ڕابردوودا لە بەشیر هەڕەشەیەکی گەورە بوو لەسەر ناوچەکە بەگشتی، بەتایبەت دوای ئەوەی داعش لەو گوندەوە بوردومانی خورماتوی دەکرد و تەنانەت چەکی کیمیایی بەکار هێنا، هەروەها هەر لە بەشیرەوە پلانی هێرشکردنەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەی دادەڕشت.

ناوبراو ئاماژەی کرد که‌ لە ماوەی ڕابردوودا پێشمەرگە کۆبوەوە و پلانی کۆنترۆڵ کردنەوەی گوندی بەشیری لەگەڵ هاوپەیمانان تاوتوێکرد، دواتر بە پشتیوانی هێزەکانی لیوای دوو و سێی تایبەت و بەرگری و فریاکەوتن و هێزی تایبەتی مەڵبەندی 2ی کەرکووک پلانەکە جێبەجێکرا.

جه‌بار یاوه‌ر لەبارەی هێزەکانی حەشدی شەعبیشەوە وتی: حەشدی شەعبی لە کۆنترۆڵکردنەوەی بەشیر هیچ بەشدارییەکی نەبوو و دوای ئەوەی بەشیر و گوندەکانی دەوروبەری ئازادکران، پێشمەرگە ناوچەکان دەپارێزێت.