هاوکاریی نێوان پارێزگەی دهۆکی ئێراق و ولاتی ئێران پەرە دەستێنێ
"حەسەن دانایی فەر "ی باڵوێزی ئێران لە ئێراق هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماتیک لەسەفەر بۆ کوردستانی ئێراق لەگەڵ پارێزگاری دهۆک وه ک یەکێک لە پارێزگەکانی باکووریی ئێراق دیدارو پیداگریشی کرد لەسەر داکۆکیی ئێران لە کوردستانی ئێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی ئیران لە ئێراق و شاندی هاوڕێی لەگەڵ فەرهاد ئەترۆشی پارێزگاری دهۆک سەبارەت بە ڕێگەکانی پەرەی هاوکارییەکانی ئەم پارێزگەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران باس و وتووێژیان کرد .
لەم دیدارەدا سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ترانزیتی لۆرییەکان و ئۆتۆموبیلەکانی ئێران و ئێراق لە ڕێگەی پارێزگەی دهۆک بیروڕا گوێزرایەوە و پێداگری لەسەر کرا.
فەرهاد ئەترۆشی پارێزگاری دهۆکیش لەم دیدارە پێداگری کرد بەسەرنج دان بە بانگێشتن لەو بۆ هەماهەنگی زۆرتر سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنە، سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
شاندی دیپلۆماتیکی ئێران لەم سەفەرە سێ ڕۆژەیانەیان دا بۆ کوردستانی ئێراق لەگەڵ نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیران، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، دیداریان کرد .
شاندی ئێرانی هەروەها لە ڕەوتی مانەوەیان لە هەولێر سەردانی ناوەندێکی موتاڵا و لێکۆڵینەوەکانی نێودەوڵەتی ناسراو بە "مری " یان کرد ولەگەڵ کارناسان و بەڕێوەبەرانی ئەم ناوەندە باس و ڕاوێژیان کرد.