هیندستان هەوڵی کردنەوەی کۆنسولخانە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i228076-هیندستان_هەوڵی_کردنەوەی_کۆنسولخانە_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_دەدات
باڵوێزی هیندستان لە بەغدا وتی کە کردنەوەی کۆنسولخانەی وڵاتەکه ی لە هەرێمی کوردستان، ڕێگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە نێوان هەر دوولا خۆش دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2016 10:31 Asia/Tehran
  • هیندستان هەوڵی کردنەوەی کۆنسولخانە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەدات

باڵوێزی هیندستان لە بەغدا وتی کە کردنەوەی کۆنسولخانەی وڵاتەکه ی لە هەرێمی کوردستان، ڕێگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە نێوان هەر دوولا خۆش دەکات.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، جۆرج راجۆ باڵوێزی نوێی هیند لە عێراق، لە میانی سەردانەکەی بۆ هەولێر لە گەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبووە.

بە پێی ڕاگەیێندراوی ژووری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم چاوپێکەوتنە، باڵوێزی هیند لە عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە هەوڵی ئەوە دایە کە کۆنسولخانە لە هەولێرە بکاتەوە و ئەم هەوڵە ڕێگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوولا خۆش دەکات.

بەستێنەکانی پەرەپێدانی هاوکاری و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی هیند لە هەرێمی کوردستان لە پێناو گەیشتن بە گەشە و پێشکەوتن، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ڕاگەیێندراوە.

هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سپاسی هەوڵەکانی حکوومەتی هیند بۆ هاوکاری کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش و دەرمانی پێشمەرگە بریندارەکان دەکات.