چاوپێکەوتنی نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ سەروکی هەرێم دیداری کرد و دوایین گۆڕانکارییەکان و ڕەوشی یاسی و ئاسایشیی ئێراقیان لێک دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یان کوبیش نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیداری کرد .
ئەم دیدارە بەیانی ڕۆژی شەممە لەشاری سەلاحەدین لە باکوری هەولێر ئەنجام درا .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەی ئەمڕۆ بەیانی ڕایگەیاند لەم دیدارە دا کوبیش و بارزانی ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێراق و چۆنیەتی پاراستنی سەقام و ڕەوتی سیاسی ئەم وڵاتەیان لێک دایەوە.
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەم دیدارە دا مەسعوود بارزانی لە بیروڕای ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە لێکدانەوەی قەیرانی ئێراق و هەروەها خاڵەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێراق ئاگادار کردەوە.
دوولایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەغدا باس و ڕاوێژیان کرد .
مەسعوود بارزانی لەم دیدارەدا لەسەر ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی توکمەوتەواو لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق لەوان بەرەنگار بوونەوەی داعش پێداگری کرد .