"به‌شیر" ئامانجی مووشه‌که‌کانی داعش
به‌سیجی جه‌ماوه‌ری ئێراق باسی له په‌لاماری داعش کرد بۆ سه‌ر گوندی تازه ڕزگار کراوی "به‌شیر" له باشووری که‌رکوک به سی و سێ مووشه‌ک .
به گویره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فارس ، سه‌رچاوه‌یه‌کی هیزی جه‌ماوه‌ری ئێراق له پارێزگه‌ی "که‌رکوک" ئه‌مرۆ یه‌کسه‌ممه ڕایگه‌یاند که تاقمی ترۆریستی داعش به مووشه‌ک هه‌ڵیکووتایه سه‌ر گوندی "به‌شیر" له باشووری شاری هکرکوک که له‌م دواییه له چنگ ڕه‌شه‌کوژانی ته‌کفیری ڕزگار کراوه . ئه‌و له وتووێژ له‌گه‌ڵ "ئه‌لمه‌دا پرێس" گوتیشی : داعش تا به ئێستا به سی و سێ مووشه‌ک ،په‌لاماری کردووه و ئه‌م په‌لاماره ته‌نیا بوو به هۆی بریندار بوونی هێزیکی ئاسایشتی و زۆرتر زه‌ره‌رو زیانی ماددی له‌و گونده داوه.ئه‌م سه‌رچاوه‌یه که داوای‌کرد ناوی ئاشکرا نه‌بێت ، گوتی : داعش هه‌ر رۆژ به مووشه‌ک و تیر ئهنگێوهکانی ، په‌لامار ده‌کاته سه‌ر گوندی به‌شیر . سیی ئاپریلی ڕابردوو ،گوندی به‌شیر دوای دوو ساڵ داگیر کران ، له چنگ داعش ڕزگار بوو و ئاڵای ئێراق له‌و دا هه‌ڵکرا .