هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ کوردستانی ئێراق بۆ هەناردەی نەوتی خاو نەبووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i228844-هیچ_ڕێککەوتنێکمان_لەگەڵ_کوردستانی_ئێراق_بۆ_هەناردەی_نەوتی_خاو_نەبووە
بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی کۆمپانیای نەوتی ئێران بە ڕەت کرانەوەی وتەکانی بەرپرساتی کوردستانی ئێراق لەمەڕ هەناردەی نەوتی خاوی ئەو ناوچە لە خاکی ئێرانەوە وتی : هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ کوردستانی ئێراق بۆ هەناردەی نەوتی خاو نەبووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2016 10:14 Asia/Tehran
  •  هیچ  ڕێککەوتنێکمان   لەگەڵ  کوردستانی  ئێراق  بۆ  هەناردەی  نەوتی  خاو   نەبووە

بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی کۆمپانیای نەوتی ئێران بە ڕەت کرانەوەی وتەکانی بەرپرساتی کوردستانی ئێراق لەمەڕ هەناردەی نەوتی خاوی ئەو ناوچە لە خاکی ئێرانەوە وتی : هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ کوردستانی ئێراق بۆ هەناردەی نەوتی خاو نەبووە

سەید موحسن قەمسەری لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە وەها ڕێککەوتنێک لە نێوان کۆمپانیا نیشتمانیەکانی نەوت و کوردستانی ئێراق دا نەبووە وتی کوردستانی ئێراق بۆ هەناردەی نەوتی خاوی خۆی بۆ وڵاتانی ئوروپایی هێڵی بۆری هەیە. ماوەیەک لەمەوبەر یەکێک لە مێدیا هەواڵیەکان بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندبوو نەوتی کوردستانی ئێراق بۆ دان و ستان لە خەلیجی فارس لە گەڵ ئێران دان و ستان دەکرێت . عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرێوەبەری بەشی پەیوەندیەکانی ئێران و هەرێم بەشی کاروباری دەرەوەیی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند پێشتریش شاندێک لە هەرێمەوە بە سەفەر بۆ ئێران لە بواری هەناردەی نەوتی ئەو ناوچە لە خاکی ئێرانەوە لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی ڕێککەوتن . بە وتەی ئەو کاربەدەستە کوردە نزیکەی یەک مانگی داهاتوو ڕێککەوتنێکی یەکجاری لەو بوارەدا لە نێوان دوو لایەن واژۆ دەکرێت و بڕیارە نەوتی کوردستان لە ڕێگای پارێزکاکانی تەبرێز و رماشانی ئێرانەوە هەناردە بکرێت و نزیکەی مانگێک تا واژۆی گرێبەستی کۆتایی نێوان دوو لایەن لەو بوارەدا ماوەتەوە . ئاکرەیی وتیشی چاوە ڕوان دەکرێت کە دانیشتنی یەکجاری لەو بوارەدا لە داهاتوویەکی نزیکدا و لە هەولێری کوردستانی ئێراقدا بەڕێوە دەچێت . بە گوێرەی وتەی نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە تاران بڕیارە ئەو نەوتە لە ڕێگای هێڵی بۆری لە کوردستانەوە بگوازرێتەوە بۆ ئێران .