وەزیری بەرگریی هەنگاریا گەیشتە هەرێمی کوردستانی ئێراق
May 10, 2016 13:14 Asia/Tehran
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگریی هەنگاریا لەگەڵ شاندێکی یاوەری گەیشتە هەولێر و لەلایەن نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ستیڤان سینیچیسکۆ، وەزیری بەرگریی هەنگاریا سەعات 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -5 -10 لەگەڵ شاندی یاوەری لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵێک بەرپرسی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە وەزیری بەرگریی ههنگاریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کاربهدهستانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆ بێتەوە و لەبارەی پرسی هاوکارییە سەربازییەکان و شەڕی داعش وتووێژ بکهن.