کاردانەوەی سەرۆکی هەریمی کوردستانی ئێراق بە پەلامارە ترۆریستیەکانی بەغدا
سەرۆکی هەریمی کوردستانی ئیراق کردەوەی هۆکارانی پەلامارە ترۆریستیه کانی لە بەغدای کە بوو بە هۆی کوژرانی ژماریکی زۆر لە شارومەندانی ئێراقی شەمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، مەسعوود بارزانی ،سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەک ، رایەگیاند پەلامارە ترۆریستییەکانی بەغدا بە پیچەوانەی هەموو بنەما ئیلاهی و ئینسانییەکانە .
"مەسعود بارزانی " جەختیکرد تێرۆر و تووند و تیژی ، دژی گوزەران و هاوژینی خەڵکە و هەر بۆیە ،بەرەنگاربوونەوەی ئەو دەبێ ئەولەویەتی هەموو بەرپرسان و تاقمەکانی ئێراقی بێت .
ڕۆژی چوار شەممە ، تەقینەوەی دوو ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو لە دوو ناوچەی کازمیە و جامعە لە باکوور و رۆژئاوای بەغدا ٣٠ کوژراو و زیاتر لە ٧٠ برینداری لێکەوتەوە . هەروەها بە هۆێ تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمب ڕیژکراو لە بازاری شارۆچکەی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا ،٦٥ کەس کوژران و ٨٢ کەس بریندار بوون .