بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات هه‌ڤاڵبه‌ندی کوردستانییەکان بگەڕێنەوە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i229612-بزووتنەوەی_گۆڕان_داوا_دەکات_هه_ڤاڵبه_ندی_کوردستانییەکان_بگەڕێنەوە_بەغدا
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەیان کۆبووەتەوە و تێیدا داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە، بۆ بەغدای پایتەختی عێراق بگەڕێنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2016 13:06 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات هه‌ڤاڵبه‌ندی  کوردستانییەکان بگەڕێنەوە بەغدا

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەیان کۆبووەتەوە و تێیدا داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە، بۆ بەغدای پایتەختی عێراق بگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14\5\2016، شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: ”کورد بەشێک نابێت لە کێشەکانی نێوان سوننە و شیعە، یان (سوننە و سوننە) و (شیعە و شیعە)“. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت کورد ببێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینەی حکومڕانیی عێراق. گوتیشی: ”جڤاکی نیشتمانیی گۆڕان داوا لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات، بە پاکێجێکەوە بگەڕێنەوە بەغدا“.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی، شۆڕش حاجی ئەوەی ئاشکرا کرد: ”لەگەڵ یەکێتی، لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان ڕێک کەوتووین، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا جڤاتی نیشتمانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کرد“.

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانیی کوردستان بە تەواوی ئەندامانی، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تێیدا پرسی گەڕانەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ بەغدا و ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی تاوتوێ کرد.