کوردەکان بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا ئامادە دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i229693-کوردەکان_بۆ_گەڕانەوە_بۆ_بەغدا_ئامادە_دەبن
نیچروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێراق لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنیڕان لە سەر پێویستی گەڕانەوەی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ بەغدا جەختیکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2016 09:15 Asia/Tehran
  • کوردەکان بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا ئامادە دەبن

نیچروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێراق لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنیڕان لە سەر پێویستی گەڕانەوەی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ بەغدا جەختیکرد .

بارزانی بە ئاماژە بە گرینگایەتی گەڕانەوەی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق گوتیشی : بەشداری کوردەکان لە پرۆسەی سیاسی ئێراق پێویستە .

ئەو لە درێژە دا ووتی : فراکسیۆنە کوردەکانی پەرلەمانی ئێراق دەبێ رۆڵێکی چالاکیان هەبێ لەمەڕ بردنە پیشەوەی پرۆسەی سیاسی ئێراق دا .

بارزانی جەختیکرد : فراکسیۆنەکانی کوردستانی ئێراق لە ڕابردوویش لە تەنیشت فراکسیۆنەکانی دیکەی ئێراقی ، بەشداری کردن لە بڕیارەکان و وتوویژەکانی پەرلەمانی ئێراقیان بە پێویست زانیوە .

دوا بەدوای داگیر کرانی پەرلەمانی ئێراق لە لایەن خۆپیشاندەران لە بەرواری ٣٠ ئاپریلی ڕابردوو ، ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق بەغدایان جێ هێشت و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان .

حەوتەی ڕابردوو سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە سەفەرێکدا بۆ سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتە کوردەکان لەم بارەوە دیدار و وتوویژی کرد بوو .

بە گوێرەی دەنگ و باسە بڵاوکراوەکان لە رۆژی ڕابردوو دا شاندێک لە ئەندامانی حیزبودەعوە و شاندی دەوڵەتی بەغدا چوونەتە سلێمانی و لەگەڵ سەرانی پارتە کوردەکان لە وان یەکیەتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان دیدار و وتوویژیان کرد .