داعش کیمیابارانی پێشمه‌رگه دەکات
هێرشی کیمیایی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان و ئازاد کردنی ناوچه‌ی ئه‌لوه‌ردیه له پارێزگای ئه‌نبار گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی عێراقن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له ڕاشا توده‌ی، سیروان بارزانی به‌رپرسی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر-مه‌خمور ڕۆژی شه‌مه ڕایگه‌یاند که داعش له چه‌کی کیمیایی بۆ بۆردمانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم سوودی بردووه. بارزانی ڕایگه‌یاند که له‌م هێرشانه‌دا ۱۴ که‌س له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم برینداری کیمیایی بوون و ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانە کراون.فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر-مه‌خمور یه‌که‌م جار ئاوگوستی ۲۰۱۵ بوو که ڕایانگه‌یاند داعش له چه‌کی کیمیایی له دژی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم سوودی بردووه. له لایه‌کی دیکه‌وه به ڕاپۆرتی کاناڵی ئه‌لمه‌یادین، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق له ئازادی ناوچه‌ی ئه‌لوه‌ردیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆمادی له ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نباری عێراق هه‌واڵیان دا. هەواڵێکی دیکە لە ئێراقەوە نیشان ئەدات کە بە پێی ڕاپۆڕتی ژێدرە هەواڵیەکانی عەرەبی پەلاماری تێرۆریستانی بۆ فەلوجە لە ڕۆژئاوای ئێراق حەفتا کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە کوژران . لە تێکهەڵچوونی تێرۆریستان و هێزە ئێراقیەکان کە ڕۆژی شەمە لە فەلوجە هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار ڕۆژئاوای ئێراق ڕوویدا هەروها دوازدە تێرۆریست کوژران .
ئەرتەشی ئێراق ڕایگەیاند دوای ئەو تێکهەڵچوونە توانیان ناوچەی عامیریە لە فەلوجە ی لە بوونی تێرۆریستان پاکتاو بکاتەوە .
هەواڵێکی دیکە لە ئێراقەوە نیشان ئەدات کە تێرۆریستان ڕۆژی شەمە نۆ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکیان لە شاری ئەلدور لە پارێزگای سەلاحەدین باکووری ئێراق ڕفاند . لە نێوان ڕفێندراوان ژۆمارێک لە هێزەکانی پولیس و ئەرتەشی ئێراقن .