سەرۆکی ئێراق گەیشتە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i229999-سەرۆکی_ئێراق_گەیشتە_هەولێر
فواد مەعسوومی سەرۆکی ئێراق ڕۆژی دوشەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتە هەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2016 03:36 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئێراق گەیشتە هەولێر

فواد مەعسوومی سەرۆکی ئێراق ڕۆژی دوشەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتە هەولێر.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، فواد مەعسوومی سەرۆکی ئێراق بەمەبەستی لێکدانەوەی ڕەوتی سیاسیی ئێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچەیە گەیشتە هەولێر .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە فواد مەعسوومیش بەمەبەستی وتووێژ لەسەر پرسەکانی سیاسیی ئێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات .

فواد مەعسووم لە سەفەر بۆ هەولێر داوای لە نوێنەرانی پەرلەمان کرد دەورەی پەرلەمان بۆ یەک مانگی دیکە درێژ بکەنەوە .

ناوبراو هەروەها داوای لە دادگەی فیدراڵی ئێراق کرد حوکمەکەی سەبارەت بە ڕەوا و یاسایی بوونی پەرلەمانی ئێستا هەرچی خێراتر ڕابگەیەنێ.

لەلایەکی دیکەوە نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمیش ئەمڕۆ لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و دەوڵەتی ئێراقی ویست بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت و پەرلەمان ئامادە بن هەتا ئێراق لە قەیرانی ئێستا ڕزگار بکەنەوە.

ئەمەلەحاڵێکدایە کە چوار فراکسیۆن لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەوان بزووتنەوەی گۆڕانی، یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی هەروا بۆ ئامادە نەبوون لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئێراق ،پێداگری دەکەن.

ئەوان داوای دەستەبەر کرانی بوار بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی هەموو نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیان کرد .