رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان
رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان لەلایەن نەوشیروان مستەفاو کۆسرەت رەسوڵەوە بە ئامادەبوونی مام جەلال لە دەباشان ئیمزاکرا.
رێککەوتنە لەمیانەی مەراسیمێکدا بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لەسەرکردەکانی هەردوولا ئیمزاکرا.
وەفدی یەکێتی پێکهاتبوون لە کۆسرەت رەسوڵ، د.بەرهەم ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد حاکم قادر، فەرید ئەسەسەرد، رەفعەت عەبدوڵا، لەتیف شێخ عومەر، دلێری سەید مەجید، عیماد ئەحمەد، جەعفەر شێخ مستەفا، بەرزانی ئەحمەد کوردە.
وفدی گۆڕانیش پێکهاتبوون لە نەوشیروان مستەفا، یوسف محەمەد، ئارام شێخ محەمەد، قادری حاجی عەلی، مستەفا سەید قادر، عوسمانی حاجی مەحمود، محەمەد تۆفیق رەحیم، هۆشیار عەبدوڵا.
خه ندان نوسیویه تی دوای رێککەوتنەکە نەوشیروان مستەفاو وەفدی گۆڕان ماڵی مام جەلال یان لە دەباشان بەجێهێشت.
بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری جوان لەسلێمانی مەراسیمێکی بەرفراوان سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی بەڕێوەبچێت.
ره‌شنوسی رێککه‌وتنه‌که له 11 به‌ش‌و 25 مادده پێکهاتووه، تێیدا هه‌ردوولا تێڕوانینی هاوبه‌شی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو ده‌رباره‌ی پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌حزب، ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، عێراق‌و ناوچه‌که له‌رووه سیاسی‌و ئابورییه‌کانه‌وه.
رێککه‌وتنه که، ئاماژه‌ی به‌پێویستی ئاماده‌کردنی ده‌ستورێکی دیموکراتیانه‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاکان کردووه له‌گه‌ڵ به دامه‌زراوه‌یکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه، له‌باره‌ی چه‌ندین که‌رتی تره‌وه له‌نێویاندا پرسی نه‌وت، داوای چاکسازی‌و شه‌فافیه‌تی کردووه.