پێشوازیی بریتانیا لە رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان
باڵوێزی بریتانیا لە عێراق ویرای پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان "یەکێتیی نیشتمانی" و "بزوتنەوەی گۆڕان"ی کوردستانی عیراق ئەو هەنگاوەی بە پۆزەتیڤ نرخاند.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ؛ فرانک بیکەر ، بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە فەیس بووکەکەی خۆیدا ، رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان ، ی لەگەڵ خۆپارێزان و پارتی لیبراڵ دیموکراتی وڵاتەکەی بەراوەرد کرد.
باڵوێزی ئینگلیس لە عێراق ، دەڵێ : کە دانوستان و رێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشیمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاوێکی پۆزەتیڤە و بە هیچ لەون ناکرێ بە هەنگاوێکی نێگەتیڤ وەسفی بکەین.
ناوبراو جەختی کرد : کە بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق ، هاوکاریی ئەو دوو پارتە بە مەبەستی دەرچوون لە قەیرانی ئابووریی پێویست دەکات ، هەر ئەو جۆرەی کە رێککەوتنی نێوان خۆپاریزان و پارتی لیبرال دیموکرات ، لە ماوەی ٥ ساڵ دا سەرکەوت لە چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووریی ئینتگلیس.[
رێککەوتنی نێوان دوو پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، رۆژی سێشەممە 17 ی مەی ، بە ئامادە بوونی جەلال تالەبانی ، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی و لە ماڵی ناوبراو لە لایەن نوشیروان مستەفا ، سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆسرەت رەسول جێگری تاڵەبانی واژۆ کرا.