بە هێز کردنی هاوکاریە گەشتیاریەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق
لە سەفەری دە کۆمپانیای گەشتیاریی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق - دەیان گرێبەستی گۆڕینەوەی گەشتیار لە نێوان کۆمپانیاکانی گەشتیاری ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق واژۆ کرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، دو لا بە واژۆی ئەو گرێبەستانە بە نیازی هێزمەند کردنی گەشتیاریی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراقن . بە پێی ئەو گرێبەستانە کە بە چاودێری ئیدارەی گشتیی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی ئێراق واژۆ کراوە ؛ بە دوو لایەن ئەو ڕێگا دراوە کە گەشتی هەرزان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق وەڕێ بخەن .
ئیدارەی گشتیی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد ئەو کۆمپانیانە کەڵک وەردەگرن لە هاسانکاریانەی ئەو ئیدارە گشتیە بۆ پەرە پێی دانی گەشتیاری .
بەڕێوەبەران و بریکارانی 10 کۆمپانیای گەشتیاری و توریستی کۆماری ئیسلامی ئێران هەفتەی ڕابردو بۆ ماوەی چەن ڕۆژ بە بانگهێشتی ئیدارەی گشتیی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی ئێراق - سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی ئەو هەرێمەیان کرد .