کاره‌باى شارەکانی کوردستان چاک کرایەوە
دوێنێ به‌هۆی کێشه‌ى ته‌کنینکى له هێلى کاره‌باى 132 که‌یڤى تاسڵوجه - دوکان کوژایه‌وه و دواتر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر کرا، به‌رپرسێکی کاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت "کاره‌با ئاسایى ده‌بێته‌وه".
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 10/7/2016 به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوێنێ دواى سه‌عات 6ى ئێواره، کێشه‌ى ته‌کنیکى له هێڵى 132 که‌یڤى تاسڵوجه- سلێمانى دروستبوو، بووه هۆى ئه‌وه‌ى کاره‌باى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێم هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانى بکوژێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد دواى ئه‌وه‌ى تیمه‌کانى وزه، به‌شى چاکسازى چونه شوێنى کێشه‌که له سه‌عات 3ى شه‌وى ڕابردوو توانیان چاکى بکه‌نه‌وه و کاره‌با بگه‌ڕێته‌وه دۆخى جارانى خۆى.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى، گوتیشی: "هه‌ر به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى که بۆ مانگى تهمموز دانراوه له نێوان 14 بۆ 15 کاتژمێر، کاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان".