عیزەت سابیر: ڕەوشی ئابووریی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئاڵۆزتر دەبێ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق وشداریی دا؛ دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵکی هەرێم لەساڵی داهاتووی زایینیدا شپرزەتر و قەیراناویتر دەبێ.
بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، عیزەت سابیر سەرۆکی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق لەپەراوێزی پەنێلی"کارتێکەریی سەروەریی بەسەر ئەرکانی ئابووری" کە لەشاری سلێمانی بەڕێوە چوو، وتی کە، ڕەوشی ئابووریی هەرێمی کردستان لەکاتی پێکهاتنی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر بووە.
ناوبراو پێش بینی کرد ڕەوشی ئابووریی و گوزەرانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان لەساڵی داهاتووی زایینی قەیراناویتر دەبێ.
عیزەت سابیر هەروەها وتی کە بەداخرانی پەرلەمانی هەرێم کە لەئەنجامی ناکۆکی حیزبییەکان، ناچالاک بووە، داهاتەکانی هەرێم بێ هیچ چاوەدێرییەک بەفیڕۆ دراوەو حکومەتی هەرێمیش جیددی نییە لە چاکسازیی ئەنجامدان و باشترکردنی دۆخەکە.