بێلایەنی پێنج ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i251041-بێلایەنی_پێنج_ئەندامی_مەکتەب_سیاسی_یەکێتی_نیشتمانی_کوردستان_سەبارەت_بە_ناکۆکییە_ناوخۆییەکان
لەحاڵێکدا کە پێکهاتنی ناوەندێکی نوێ بۆ بڕیاردان لەلایەن جێگرانی سکرتێری گشتیی پارتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ، کاردانەوەی نەرێنی زۆرینەی ئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەو پارتەی لێکەوتووەتەوە، بێلایەنی پێنج کەس لە سەرانی یەکێتی لەمەڕ ئەو پرسەوە، دەتوانێ کارتێکەریی چارەنووس سازی بێ لەسەر ئەو ناکۆکییە ناوخۆییانەو چارەسەکرانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2016 13:30 Asia/Tehran
  • بێلایەنی پێنج ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان

لەحاڵێکدا کە پێکهاتنی ناوەندێکی نوێ بۆ بڕیاردان لەلایەن جێگرانی سکرتێری گشتیی پارتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ، کاردانەوەی نەرێنی زۆرینەی ئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەو پارتەی لێکەوتووەتەوە، بێلایەنی پێنج کەس لە سەرانی یەکێتی لەمەڕ ئەو پرسەوە، دەتوانێ کارتێکەریی چارەنووس سازی بێ لەسەر ئەو ناکۆکییە ناوخۆییانەو چارەسەکرانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ڕۆژی پێنج شەممە یەکی سیپتەمبەر، حەوت کەس لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەوان کۆسرەت ڕەسوڵ یاریدەری یەکەم وبەرهەم ساڵح یاریدەری دووهەمی مام جەلام سکرتێری گشتیی یەکێتی و حاکم قادر محەممەد جان، مەحموود سەنگاوی، ڕزگار عەلی و ئازاد جوندیانی لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و شێخ جەعفەر ئەندامی مەکتەب سیاسی و فەرماندەری هێزی پێشمەرگە(لەشکری حەفتا) کە خۆیان وەک ڕەوتی چاکسازی ناودەبەن، دەستیان کرد بە پێکهێنانی ڕێکخراوێک لەژێر ناوی"ناوەندی ىڕیاردان" لە یەکێتی و ڕایانگەیاند کە هیچ بڕیارێک بێ پەسەندکرانی ئەو ناوەندە، بۆ کاروبارە ناوخۆییەکان یان کاروباری هاوپێوەند بە پرسە دەرەوەییەکانی یەکێتی ناگیردرێ.

پاش ئەو کردەیە، حەوت کەس لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی پارتەکە بریتی لە؛ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری مام جەلال، حاکم قادر محەممەد جان، ڕەفعەت عەبدوڵا، نەجمەدین کەریم، سەعدی ئەحمەد پیرە، شۆڕش ئیسماعیل، عومەر فەتاح و ئاسۆ مامەند، لە بەیاننامەیەکدا بەناوی زۆرینەی مەکتەب سیاسی کاردانەوەی توندیان بەرامبەری پێشان داو کردەی جێگرانی تاڵەبانیان بەنایاسایی ناوبرد و پێیان داگرت لەسەر دۆزینەوەی ڕێکارێکی مەنتقی بۆ پرسەکانی ئێستای حیزبەکە.

لەو ناوەدا، ژمارێک لە سەرانی یەکێتی لەوان مەلا بەختیار، بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسی، قادر عەزیز و عیماد ئەحمەد بێلایەنی خۆیان لەمەڕ ئەو ناکۆکییە ناوخۆییانە ڕاگەیاندووەو پێیان داگرتووە، لە دانیشتنەکانی دوولایەندا، هاوبەش دەبن.

بێلایەنی ئەو پێنج بەرپرسەی یەکێتی نیشتمانی وهەڵوێست گرتن و کردەکانیان دەتوانێ کارتێکەریی چارەنووس سازی بێت لەچارەسەریی ئەو ناکۆکیانە.

لەهەمان کاتدا، توانا ئەحمەد ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح وتی؛ ئامانج لە پێکهێنانی ناوەندی بڕیاردان ، ڕێک و پێک کردنی کاروبارە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانییە.

توانا ئەحمەد لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومرییە نیوز وتی: پێکهاتنی ناوەندی بڕیاردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەئامانجی ڕێکخستنی ناوخۆیی ئەو یەکێتییە ئەنجامی گرتووە کە کارتێکەریی ئەرێنی دەبێ لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئێراق، چونکە یەکێتی نیشتمانی، وەک پارتێکی گرینگی پرۆسەی سیاسی ئێراق و هەرێم دێتە ئەژمار.

لەلایەکی دیکەوە، هەندێ سەرچاوەی هەواڵ باسی ئامادەبوونی شاندی ئێرانی لە سلێمانیان کرد بۆ تاووتوێی کێشەکانی بەرەدەم سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی.

کەناڵی ڕووداو ڕاپۆری دا، سەعدوڵا مەسعودیان سەرۆکی کۆنسولخانەی ئێران لە سلێمانی، ئامادەبوونی شاندێکی ئێرانی لە سلێمانی بۆ تاووتوێی گرفتەکانی بەردەم سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی پشت ڕاست کردۆتەوە.