گەڕانەوەی ئاوارە ئێراقیەکان بۆ شاری شەنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i251158-گەڕانەوەی_ئاوارە_ئێراقیەکان_بۆ_شاری_شەنگال
سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە گەڕانەوەی ئاوارە ئیزەدیەکان بۆ ناو شاری شەنگال لە باکووری ئێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2016 07:34 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی   ئاوارە  ئێراقیەکان  بۆ شاری  شەنگال

سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە گەڕانەوەی ئاوارە ئیزەدیەکان بۆ ناو شاری شەنگال لە باکووری ئێراق .

بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا   و  بە  گێڕانەوە   لە  هەواڵدەریی  ئاناتولی  تورکیا  "  حەجی  کوندور  "  نوێنەری  پارلەمانی  ئێراق  ڕۆژی  شەمە   ڕایگەیاند  بیست هەزار  ئاوارەی  ئیزەدی  گەڕاونەوە  بۆ ناو  ماڵەکانیان  لە شاری  شەنگال   . حەجی  کوندور  وتیشی  چارەنووسی  سێ هەزار  ژنی   ئیزەدی   ئێراقی  ڕفێندراو  لە  لایەن  گرووپی   تێرۆریستی  داعشەوە  هەروا  نادیارە  .  ئەو  نوێنەرەی   پارلەمانی  ئێراق  هۆی  ژۆماری  کەمی  گەڕانەوەی  ئاوارەکان   بۆ شەنگالی  درێژەی  زاڵ  بوونی  داعش  بەسەر  ناوچەکانی  دەڤەری  ئەو  شارە  و کاولبوونی  بەربڵاوی  ژێرخانەییەکانی  ئەو  شارە  ڕاگەیاند  و وتیشی  زیاتر  لە سێ هەزار  ئیزەدی   ئێراقی  بە  دەس  داعشەوە  کوژراون    . 

شاری شەنگال    هەڵکەوتوو  لە  پارێزگای  نەینەوا   لە باکووری  ئێراق  ؛  سێی  ئابی  2014   دوای   پاشە کشێی   هێزەکانی  پێشمەرگەی    کوردستانی  ئێراق  لە  لایەن  داعشەوە  داگیر  کرا  .  شەنگال  لە  13  نوامبری  2015  لە  پەلامارێکی  هاوبەشی  هێزەکانی  پێشمەرگە ، بەرگریکارانی  شەنگال   و  لقی   سەربازی  پەکەکە  لە  چنگ  داعش    ڕزگار   کرا .