"فوئاد مەعسوم"ی سهرۆکی عیراق لەگەڵ "هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد" کۆ دەبێتەوە
دوکتور "فوئاد مەعسوم"ی سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد"ی ئەندامی نووسینگهی رامیاری یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوەو پێشنیاری خۆی لەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی دەخاتە ڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7\9\2016، د.فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، بەرپرسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی کە خۆیان بە (زۆرینەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی) دەزانن و ناوەندی بڕیار بە (باڵی قۆرخکار) وەسفیان دەکات، هەروەها لەگەڵ مەلا بەختیار کۆبوویەوە، ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکێتیش، لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەدات کە ئامانج لە سەردانەکەی مەعسوم، دوایین ھەوڵەکانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ناو یەکێتی، داواشی لە یەکێتییەکان کردووە، ھەموو کێشە و جیاوازییەکان بە ڕێگای لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت.
ڕاگەیاندنی یەکێتی ھێمای بۆ ئەوە کردووە کە لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەوە دووپاتکراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھێزێکی کاریگەرە و دەبێت ھەمووان ھەوڵی گەشەپێدان و بەھێزکردنی ڕیزەکانی یەکێتی بدەن.
بەپێی زانیاریی (باسنیوز)، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە لە ناو باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی دروستبووە و لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش، چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەری کێشەکان، خراوەتە ڕوو.