یەکگرتووی ئیسلامی :لەحکومەت دینە دەرێ
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان عیراق یاداشتێک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە کە بەم حاڵەوە ناتوانن بەردەوام بن لە بەشداری کردنیان لە حکومەتی هەرێم.
ئەو یاداشتە کە ٩/٨ یەکگرتووی ئیسلامی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە، بەرپرسانی ئەو حیزبەوە حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکەنەوە لە حاڵەتی بەردەوامی بارودۆخی حکومەت و خەڵک بەم شێوەیە، ئەوا یەکگرتوو دیتە دەری لەحکومەت، عومەر محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حکومەت لەبارودۆخی خەڵک ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت " ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به جدی به‌ده‌م دۆخی سیاسی و ئابوریه‌وه نه‌یه‌ت ئه‌وه یه‌کگرتوو هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی له حکومه‌ت".
هەروەها ئەو بەرپرسە دەڵێت" ئه‌گه‌ر به‌جدی حکومه‌ت نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناتوانین له‌و حکومه‌ته‌دا بمێنینه‌وه، ئێمه ئیحراجین له‌به‌رده‌م خه‌ڵکیدا که به‌رپرسیار ده‌زانرێین له بونمان له‌و حکومه‌ته‌دا".
یه‌کگرتوو له یاداشته‌که‌یدا هیچ واده‌یه‌کی بۆ حکومه‌ت دیارینه‌کردووه بۆ جێبه‌جێکردنی داوکارییه‌کانی، لەماوەی پێشووشدا یەکگرتوو پرۆژەی هەبوو بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام کاتێک کەوتە دەنگدانەوە ١٠ ئەندام پەرلەمانەکەی ئەو حیزبە بوون دوو بەشەوە، ئێستاش لە بەغدا لە پرسی متمانە سەندنەوە لە هۆشیار زێباری جگە لەسەرۆکی فراکسیۆن ئەندام پەرلەمانەکانی تریان لەگەڵ مانەوەی زێبارین.
یەکگرتووی ئیسلامی لە په‌رله‌مانی کوردستان خاوه‌نی 10 کورسی په‌رله‌مانه‌و لەئێستادا دوو وه‌زیرو سه‌رۆکی ده‌سته‌یه‌ک‌و فه‌رمانگه‌یه‌کی بەدەستەوەیە.